حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان کۆ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان کۆ دەبنەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ دەبنەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021، زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: "ئەمڕۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی کۆ بووه‌وه‌".

گوتیشی: "ڕاپۆرتی دووەم جیاوازە لە ڕاپۆرتی یەکەم، ڕاپۆرتی دووەم وردەکارییە لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ئەم ڕاپۆرتە وردەکاریی ھەموو وەزارەتەکانی تێدایە".

سەرۆکی لێژنەی دارایی په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد، لێژنەکەیان گەیشتە ئەو بڕیارەی لێژنەی دارایی پەرلەمان بە بەشداریی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عوسمانی حاجی مەحموود وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان و عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی کۆ ببێته‌وه‌.