ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌و، خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی زیاد كراوه، كه تایبه‌ته به پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌سه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌كانی داعس.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/5/2021، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر به ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (12)ى ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه 2021/5/5 زیادكراوه، كه بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان - عێراق)
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه
به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی خاڵێك به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (12)ى رۆژی چوارشه‌مممه رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق).