به‌ڤیدیۆ.. كارزان فارووق گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. كارزان فارووق گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كارزان فارووق، گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌، نوێترین گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كارزان فارووق ڤیدیۆیه‌كى خۆى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، خه‌ریكى گوتنه‌وه‌ى گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌یه‌تى و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (وه‌ره‌ وه‌ره‌ یارم)ه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ساڵانێكه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات، به‌ڵام نزیكه‌ی پێنج ساڵ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، له‌ ساڵی 2018دا دووباره‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كرده‌وه‌ و چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.