بەغدا.. دەست بەسەر یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی داعشدا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەغدا.. دەست بەسەر یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی داعشدا گیرا

لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەست بەسەر بڕی یەک تۆن ماددەی تەقەمەنیی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا گیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەو مادەیەی دەستی بەسەردا گیراوە، ماددەیەکی زۆر بەهێزی تەقینەوەیە و لە دروستکردنی بۆمبی چێندراو و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل بەکار دەهات.

ئەو بڕە زۆرەی تەقەمەنی لە رۆژئاوای بەغدا دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر پسپۆڕانی تەقەمەنی ماددەکانیان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی لەناوی ببەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی هەروەها رایگەیاندووە: داعش بەنیاز بووە بەو یەک تۆن تەقەمەنییە، شاری بەغدا بکاتە ئامانجی کردە تیرۆریستییەکانی.