دووەم گەورە بەرپرسی باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران بە رووداوێک گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووەم گەورە بەرپرسی باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران بە رووداوێک گیانی لەدەست دا

دووەم گەورە بەرپرسی باڵوێزخانەی سویسرا لە تارانی پایتەختی ئێران، بە رووداوێک گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4-5-2021، میدیا ئێرانییەکان هەواڵی گیان لدەست دانی ژنە کارمەندێکی باڵوێزخانەی سویسرا لە تارانیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە بڵاویان کردووەتەوە، ئەو ژنە دیپلۆماسە، کە تەمەنی 51 ساڵە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شوقەکەیدا، کە لە نهۆمی 18ـی باڵەخانەیەکدا بووە، گیانی لەدەست داوە.

ئاژانسی هەواڵیی (ئێلنا)ی نیمچەفەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو ژنە دیپلۆماسە دووەم گەورەترین بەرپرسی باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران بوو.

لە ساڵی 1979 و بەهۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، باڵوێزخانەی سویسرا نوێنەرایەتیی باڵوێزخانەی ئەمریکاش دەکات.