ئەندامێکی هاوپەیمانییەکەی مالیکی: ئەمریکا داعشی هێنایە عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەندامێکی هاوپەیمانییەکەی مالیکی: ئەمریکا داعشی هێنایە عێراق

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، ئەمریکا بە هێنانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ وڵاتەکەی، تۆمەتبار دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، زوحا حوسەینی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە: ئەمریکا بەردەوام دەچێتە بەرەی دوژمنانی عێراق.

زوحا حوسەینی پێیوایە ئەمریکا لە ساڵی 2014 داعشی هێناوەتە ناو خاکی عێراق، بۆ ئەوەی ”بە بیانووی شەڕی دژی داعش“،  هێزەکانی بگەڕێنێتەوە ئەو وڵاتە.

بەپێی رێککەوتنی بەغدا و واشنتن، ئەمریکا لە ساڵی 2011 بەشێکی زۆری هێزەکانی لە عێراق کێشایەوە.

نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق لەلایەن نوری مالیکییەوە (2006-2014)، کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بوو، لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی نیوەی خاکی عێراقیان داگیر کرد.