په‌رله‌مانی کوردستان داوای بۆچوونی حزبەکان لەبارەی پرۆژەیاسای دەستوور دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

په‌رله‌مانی کوردستان داوای بۆچوونی حزبەکان لەبارەی پرۆژەیاسای دەستوور دەکات

ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان داوای هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پرۆژەیاسای هەرێمی کوردستان دەکات.

مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: له رۆژی 4-4-2021 ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی پەرلەمان و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کان کۆبوونەوە و تێیدا داوا کرا به‌فه‌رمی تا 15-5-2021 را و بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای ده‌ستووری هەرێمی کوردستان بگەیەندرێتە په‌رله‌مان.

مونا قەهوەچی هەروەها رایگەیاند: بەشێکی ئەجێندای سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان بوو لەسەر پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی کوردستان و لەم خولەی پەرلەمان دەستوورەکە پەسەند بکرێت.