ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلا کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلا کەوتەوە

ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلا لە باشووری عێراق کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە شەوی دووشەممە 3-5-2021 لە کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی ئەهلیی عەباس لە کەربەلا، کەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەربەلا رایگەیاندووە: تیمەکانیان توانیویانە ئاگەرەکە بەبێ هیچ زیانێکی مرۆیی، کۆنترۆڵ بکەن.

ماوەیەکە ئاگر لە نەخۆشخانەکانی عێراق دەکەوێتەوە و زیانی مرۆیی و ماددیی زۆریان لێدەکەوێتەوە.

شەوی چوارشەممە 28-4-2021، ئاگرێک  لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی کازمیە لە باکووری بەغدا لەناو بەرزکەرەوەی کارەبایی (مەسعەد) دروست بوو.

پێشتریش لە شەوی شەممە 24-4-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە باشووری بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەست دا.