وەزارەتی کشتوکاڵ: لە ناوخۆ وەرزی پێگەیشتنی هەر بەروبوومێک بێ باج دەخەینە سەر هاوردەکردنەکەی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە ناوخۆ وەرزی پێگەیشتنی هەر بەروبوومێک بێ باج دەخەینە سەر هاوردەکردنەکەی

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى بەروبوومى ناوخۆیی جووتیارانى هەرێمی کوردستان، باجمان خستووەتە سەر پیازى هاوردەکراو چونکە ئێستا وەرزى پێگەیشتنى پیازە لە کوردستان.

حوسێن حەمە کەریم بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " ئێستا وەرزى پێگەیشتنى بەروبوومى پیازە لە هەرێمى کوردستان، بۆیە وەزارەتى کشتوکاڵ بڕى 500 دینار باجى خستووەتە سەر یەک کیلۆ پیازى هاوردەکراو، ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردنى بەروبوومى ناوخۆیی جووتیارانى هەرێمی کوردستان،بۆ ئەوەى لە وەرزى پێگەیشتنى ئەم بەروبوومەدا لە بازاڕەکاندا پارەیان بۆ بکات".

راشیگەیاند: "بڕیارى باج خستنە سەر بەروبوومى پیاز لە 1/5/2021چووەتە بارى جێبەجێکردن و تا 1/11/2021 بەردەوام دەبێت،بۆیە لەو ماوەیەدا جووتیاران دەرفەتى ئەوەیان بۆ دەرەخسێت کە بەروبوومەکانیان لە بازاڕەکان ساغ بکەنەوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "هەموو ئاسانکارییەکیشمان کردووە بۆ جووتیاران بۆ ئەوەى بە ئارەزووى خۆیان بەروبوومەکاینان بۆ هەر شار و شارۆچکەیەک رەوانە بکەن، بەمەبەستى ساغکردنەوەیان لە بازاڕەکاندا".