هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم له رەمەزاندا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم له رەمەزاندا

 

بەدرێژایی رۆژ کاتێک بەڕۆژووی و بۆ چەند کاتژمێر هیچ شتێک ناخۆی، ئاوی زار، یاخود لیکاو لەناو دەمتدا وەکوو پێویست دروست نابێت، لەبەر ئەم هۆکارەیە، کە دەم وشک دەبێت و بەکتریاکان بەئاسانی لەسەر پووک، یاخود گۆشتی ددان کۆ دەبنەوە و لەم کاتەدایە، کە بۆنی ناخۆشی ناو دەم دروست دەبێت و کاتێک دەم دەکەیتەوە تا قسەیەک بکەی، بۆنی ناخۆش لە زارت دێتە دەرەوە.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە، پێویستە لە کاتی بەربانگ و هەروەها لە کاتی پارشێودا، گرنگیی زیاتر بە پاک و خاوێنیی دەم و ددانت بدەی.

هەر لەسەر ئەم بابەتە، پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: "هەندێک له خواردنەکانیش کاریگەرییان هەیە لەسەر دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی رۆژوو دەگرن، لە کاتی پارشێودا پارێز بکەن لە خواردنی ئەو خۆراکانەی ئەم حاڵەتە دروست دەکەن، بۆ نموونە، وا باشترە پارشێوان سیر و پیاز نەخۆی و پارێز بکەی لە خواردنی ترشیات و ئەو بەهاراتانەی زۆر بۆندار و تیژن.