حەفت وڵات بەرپرسیارن لە سووتانی سێیەكی گازی جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حەفت وڵات بەرپرسیارن لە سووتانی سێیەكی گازی جیهان

راپۆرتێكی نێودەوڵەتی ئاشكرای كردووە سێیەكی گازی جیهان لەلایەن حەفت وڵاتەوە دەسووتێندرێ، كە عێراق یەكێكە لەم حەفت وڵاتانە.

بانكی نێودەوڵەتی لە تازەترین ڕاپۆرتی خۆیدا ناوی حەفت وڵاتی جیهانی ئاشكرا كردووە كە ئێستا بەرپەرسیارن لە سووتانی سێیەكی گازی جیهان، ئەو وڵاتانەش بریتیین لە رووسیا، ئێران، ئەمریكا، جەزائیر، فەنزویلا، نەیجیریا و عێراق.

راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەم حەفت وڵاتە 40%ی نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنن، بەمەش 65%ی گازی جیهان دەسووتێنن.

هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە ساڵی 2020 رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا 8% كەمی كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش تێكرای سووتانی گاز لە هەوا گەیشتە 142 ملیار تۆن چوارگۆشە.