هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد

ئەمشەوی دووشەممە جارێكی تر هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنكەی ئاسمانیی (بەلەد) لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی ئەمریكی و عێراقییە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە بنكەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد لە باكووری بەغدا لە ڕێگەی چەند مووشەكێكی كاتیۆشاوە كرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چوار مووشەك به‌ر بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌ كه‌وتوون.

بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه‌ له‌ عێراق و پێشتر هێزەكانی سوپای ئەمریكای تێدا جێگیر بوو، بەڵام ئێستا هێزە عێراقییەكان و تیمێكی كارمەندانی سەرپەرشتی و چاككردنەوەی فڕۆكەی F16ی ئەمریكی لێیە.

جێی باسە دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکە، کەناڵە تێلیگرامییەکانی سەر بە میلیشیاکانی سابیڕینی نزیک لە سوپای قودس، چەند وێنەیەكی سەكۆی هەڵدانی مووشەكەكانیان بڵاو كردەوە، كە وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسیان لەسەرە.