پاپای ڤاتیكان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پاپای ڤاتیكان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق كرد

بۆ ماوەی سی خولەك كۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان پێشوازی لە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا كە سی خولەكی خایاند، پاپا بە سوپاسەوە باسی لە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.

ماتیۆ برۆی بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژنامەوانیی پاپای ڤاتیكان ڕای گەیاند ئەمڕۆ پاپا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سوپاسەوە باسی لەو پێشوازییە گەرمە كرد كە لە میانی سەردانەكەی مانگی ئاداری رابردوویدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لێی كرا.

برۆی گوتیشی پاپای ڤاتیكان سڵاوێكی گەرمی بۆ عێراق و ڕۆڵەكانی نارد و هیوای خواست گەلانی عێراق پشتیوانیی یەكتری بكەن و بتوانن دان بە بەرپرسیارییەتی دابنێن لە بەرانبەر لاوازی ئەوانی تردا.

پاپا فرانسیس لە پێنجی مانگی ئاداری رابردوو سەردانێكی مێژوویی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دا.