كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پۆلیسی دهۆک سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرای دەکات کە لە سنووری قەزای ئامێدی بە تۆمەتی دزی و پارەی ساختە سێ تۆمەتبار دەستگیر کراون.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەرسنگ تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە بڕێک پارەی لە یەکێک لە مارکێتەکانی ناحیەکە دزیوە.

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لەلایەکی دیکەوە دوو تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی شیلادزێوە دەستگیرکراون کە پارەی ساختەیان لە بازاڕی قەزای ئامێدی ساغکردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.