ئەفسەرێکی عێراقی مەلایەک ئەشکەنجە دەدات و دەیکوژێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەفسەرێکی عێراقی مەلایەک ئەشکەنجە دەدات و دەیکوژێت

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەفسەرێکی سوپای عێراقی مەلا (پێشنوێژ)ی مزگەوتێک ئەشکەنجە دەدات و دەیکوژێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکانیان، رایگەیاندووە: دادگای  تاوانەکان لە نەینەوا ئەفسەرێکی سوپای عێراقی بە زیندانیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ  و یەک مانگ و دوورخستنەوەی لە ریزەکانی سوپا، سزا دا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە ئەو ئەفسەرە بەهۆی کوشتنی ئەندامێکی رێکخرای تیرۆریستی داعش سزا دراوە، رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ئەو ئەفسەرە بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن و بەبێ ئاگاداریی دادوەر، مەلای مزگەوتێکی مووسڵی راپێچی بارەگای سوپا کردووە و تا مردن، ئەشکەنجەی داوە.