یەکەم کاروانی عێراقییەکان لە هیندستان دەگەڕێندرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکەم کاروانی عێراقییەکان لە هیندستان دەگەڕێندرێتەوە

بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، حکوومەتی عێراق یەکەم کاروانی عێراقییەکان لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە هیندستان، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت.

گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە عێراقییەکان دوای ئەوە هات، کە ئەو عێراقییانەی لە هیندستان گیریان خواردبوو، داوایان لە حکوومەتی عێراق کرد بەپەلە بیانگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.

بەهۆی پەتای ناسراو بە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی، رەوشی تەندروستی لە هیندستان بەرەو بارودۆخێکی سەخت چووە و نزیکەی دوو هەفتەیە رۆژانە نزیکەی 400 هەزار کەس تووشی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا دەبن.

تا ئێستا 19 ملیۆن و 929 هەزار و 702 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 218 هەزار و 967 کەس گیانیان لەدەست داوە.