حکوومەتی ئێران: ئامادەین لە هەر ئاستێک بێت دانوستاندن لەگەڵ سعودیە بکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی ئێران: ئامادەین لە هەر ئاستێک بێت دانوستاندن لەگەڵ سعودیە بکەین

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەسەر ”هەر ئاستێک بێت“ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی گەڕێکی دیکەی دانوستاندنی دوو قۆڵی لەنێوان سعودیە و ئێران دەبینێت.

سەعید خەتیبزادە بە ئاماژەکردن بەوەی گۆڕانکاری لە لێدوانی دەسەڵاتدارانی سعودیە کاریگەریی بەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە ”لە هەر ئاستێکدا بێت“، راگەیاندووە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر میدیا عێراقی وجیهانییەکان ئاشکرایان کرد، کە لە مانگی 4ـی ئەمساڵ، بەرپرسانی سعودی و ئێرانی بە نهێنی لە بەغدا کۆ بوونەتەوە.