سەرکردەیەکی عێراقی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی عێراقی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

سەرکردەیەکی عێراقی بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەری، گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە شێخ حەمید مەعلە، سەرۆکی دەستەی گشتی لە رەوتی حیکمە، کۆچی دوایی کردووە.

ئەو میدیایانە ئامانە بەوە دەکەن، کە شێخ حەمید مەعلە بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر جەستەی، گیانی لەدەست داوە.

رەوتی حیکمەی نیشتمانی حزبێکی عێراقییە و لە لایەن عەمار حەکیم، سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەو رەوتە لە ساڵی 2017 و دوای جیابوونەوەی حەکیم لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، دروست بوو.