بۆچی خورما بۆ رەمەزان گونجاوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆچی خورما بۆ رەمەزان گونجاوە؟

 

خواردنی خورما لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەلایەن ئەو کەسانەی رۆژوو دەگرن، تەنیا نەریتێکی کۆن نییە، بەڵکوو خورما کانگای دەوڵەمەندی وزەیە و خۆراکێکی باشە بۆ کاتی بەربانگ.

سەبارەت بەم بابەتە، پسپۆرانی بواری خۆراک لە پێگەی فەرمیی (تەندرووست بە) روونی دەکەنەوە: "ئەو کەسانەی رۆژوو دەگرن، بەدرێژایی رۆژ وزەی جەستەیان لەدەست دەدەن و پێویستیان بە خۆراکێکە، کە وزە بۆ جەستەیان بگەڕێنێتەوە و تەنیا بە خواردنی 4 دانە خورما، ئەم حاڵەتە روو دەدات".

جگە لەم بابەتە گرنگە، خورما بەهۆی ئەوە دەوڵەمەندە بە مەوادی کانزایی، 20%ی پێویستی رۆژانەی جەستە دەستەبەر دەکات و خواردنێکی تەندروست و گونجاوە بۆ بەربانگ و کاتی شکاندنی رۆژوو.