ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد

ئۆلۆمپیا دوكاكیس ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود كە هەڵگری خەڵاتی ئۆسكار بوو، لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

دوكاكیس دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك باری تەندروستی خراپ بوو، دواجار لە ماڵەكەی خۆیدا لە لۆس ئەنجلوس كۆچی دوایی كرد.

لە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوودا دوكاكیس رۆڵی سەرەكی هەبوو لە فیلمی مۆنستراك و بە هۆی كاریگەریی ڕۆڵەكەی، خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت.

دوكاكیس بە ڕەگەز خەڵكی یۆنان بوو، لە ساڵی 1931 لەدایكبووە، پێشتر ئەو ئەكتەرە وەكو كارمەندێكی چارەسەركردنی سروشتی كاری دەكرد، بەڵام ڕێگای هونەری گرتەبەر و بڕوانامەیەكی بەرزی لە بواری سینەمادا وەرگرت، دواتریش كاری ئەكتەری هەڵبژارد و بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا كرد.