كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. سێ کەس بە دراوی ساختەوە دەستگیر کران

ئەمرۆ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پشدەر سێ کەسیان بە دراوی ساختەوە دەستگیر کرد.

محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ھێزەکانمان لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ، بنکەی ئاسایشی ژاراوە پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر سێ گومانلێکراویان دەستگیر کرد کە بڕی ھەزار و سێسەد دۆلاری ئەمەریکیان پێ بووە کە گومان دەکرا ساختە بێت".


راشیگەیاند: "لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی پشدەر بەپێی ماددە(٢٨١) لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران راگیرکراون و لێکۆلینەوە لەگەلیاندا بەردەوامە".