هەرزانترین زەوییەکانی هەولێر ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرزانترین زەوییەکانی هەولێر ئاشكرا دەكرێت

 

لە لێكۆڵینەوەیەكدا پێنج هەرزانترین زەوییەكانی هەولێر دیاری دەكرێت كەمترین نرخیش مەتری 23 دۆلارە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە دەزگای (موڵك نیوز)ی تایبەت بە شیكاری كەرتی عەقارات ئەنجامی داوە، هەرزانترین زەوییە تاپۆكرا و تاپۆنەكراوەكانی هەولێر تیایدا خراوەتە ڕوو.

لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە، " له‌ بۆرسه‌ی هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه‌، تێكڕای به‌های یه‌ك مه‌تر زه‌وی له‌ پێنج شوێنی هه‌ولێر كه‌ تاپۆیان نییه‌ به‌ عاره‌ب كه‌ند ده‌ستپێده‌كات به‌ 23 دۆلار و به‌رزترینی كه‌رك به‌ 175 دۆلار".

دەزگاكە ئاشكراشیكردووە. "سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی كه‌ تاپۆن كه‌مترینیان تێكرای به‌های یه‌ك مه‌تر 70 دۆلاره‌ و به‌رزترینی 8ی حه‌سارۆكه‌ 170 دۆلاره‌".

پێشتر هەمان دەزگا بەپێی لێكۆڵینەوەیەك، گرانترین زەوی لە هەولێر ئاشكراكردبوو، یەك مەتر زەویی لە سەرووی 10 هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بیلال سەعید، سەرپەرشتیاری دەزگای (موڵك نیوز)ی تایبەت بە شیكاری كەرتی عەقارات بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بۆ ئامادەكردنی ئەو لێكۆڵینەوە زیاتر لە مانگێك خەریكی كۆكردنەوەی داتا و زانیاری بووین و زانیارییەكان پشتیان بەستووە بە داتاكانی زیاتر لە 10 كۆمپانیای عەقارات و خانووبەرە".

جەختی كردەوە، کە زەوییە هەرزانەكانی هەولێر زۆرتر لە لایەن خەڵكێكی داهات مام ناوەندەوە دەكڕدرێن یان مامەڵەیان پێوە دەكرێت.