كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئێران داوای قەرزەکانی لە عێراق دەکاتەوە

کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای قەرزەکانی گازی سروشتی لە حکوومەتی عێراق، دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2-5-2021، ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق لە تاران لەگەڵ ڕەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران کۆ بووەوە.

کۆبوونەوەکەی ماجید حەنتوش و بێژەن زەنگەنە بۆ گفتوگۆکردن بوو بە بەردەوامیدان بە ناردنی گازی سروشتی لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق، کە حکوومەتی عێراق لە دابینکردنی کارەبا، پشت بەو گازەی ئێران دەبەستێت.

بێژەن زەنگەنە رایگەیاندووە: لە چەند ساڵی رابردوودا، وڵاتەکەی 27 ملیار مەتر چوارگۆشە گازی سروشتی هەناردەی عێراق کردووە.

وەزیری وزەی ئێران بە فەرمی داوای کردووە عێراق بەهای گازی سروشتیی هەناردەکراوی وڵاتەکەی بداتەوە، کە وەک قەرز لەسەری کەڵەکە بووە.