وەزارەتی كارەبای ههرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكا، بەهۆی بهستنهوهی وێستگهی 165 مێگاواتیی گهرمیان به تۆڕی كارهبای كوردستانهوه، کاتژمێرێکی تر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
ئهمڕۆ یەکشهممه 2/5/2021، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند :"لە دوێنێوە دەست کراوە بە بەستنەوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان بە تۆڕی نیشتمانی کارەبای ھەرێمی کوردستان و لە 15ی مانگەوە بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەکە دەست پێدەکات، کە لە غازی سروشتیی بیرە نەوتەکانی حەسیرە کارەبا بەرھەم دەھێنێت".
ڕوونیشی کردەوە ئەو پڕۆژەیە بۆ ژێرخانی کارەبا گرنگە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا، "بەم پڕۆژەیە کاتژمێرێکی تر کارەبای نیشتمانیی لەسەرتاسەری کوردستان دەدرێتە هەموو هاووڵاتییان".
ئومێد ئەحمەد جەختی کردەوە، هەموو پڕۆژەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنی بەرهەم و بارسووكکردنی تۆڕەکانی کارەبایه، "ژێرخانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرووی 6 هەزار و 700 مێگاواتە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە ئیشدایە سێ هەزار و 400 مێگاواتە و هەوڵی زیاترکردنی دەدرێ".
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشکراشی کرد" ئێستا بە تێکڕا 22کاتژمێر کارەبای نشتیمانی دەدرێ".