به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى ئاشکرای دەکات به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ران به كۆرۆنا بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوام لە بەشێکی فەرمانگەکە ڕادەگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/5/2021 ڕایگەیاند: ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین کە له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه ڕاده‌گیرێت."
کارەبای سلێمانی ڕوونیشی کردووه‌تەوە، "بۆیه داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و ڕوخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن."