عێراق پلەی یەکەم لە هاوردەکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی تورکیا وەردەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق پلەی یەکەم لە هاوردەکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی تورکیا وەردەگرێت

کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی تورکیا رایدەگەیەنێت، عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە) پلەی یەکەمی لە هاوردەکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وڵاتەکەی، وەرگرتووە.

مەژدەت سیزار، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی تورکیا لە ئیستەنبوڵ، بە لە بەیاننامەیەکدا راگەیاندووە، هەناردەکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان لە مانگی 1 تا مانگی 3ـی ئەمساڵ بە رێژەی 12.45% بەرز بووەتەوە.

مەژدەت سیزار هەروەها رایگەیاندووە: لەو سێ مانگەی سەرەتای ئەمساڵ، تورکیا بە بەهای 674 ملیۆن دۆلار بەرهەمە ئاژەڵییەکانی هەناردەی وڵاتان کردووە، کە زۆرینەی بۆ عێراق هەناردە کراوە.

بەهای بەرهەمە ئاژەڵییە هەناردەکراوەکانی تورکیا لەو سێ مانگەدا:

- ماسی، 304 ملیۆن دۆلار

- گۆشتی پەلەوەرخانەکان، 135 ملیۆن دۆلار

- هێلکە، 84 ملیۆن دۆلار

- شیر و بەرهەمە شیرییەکان، 80 ملیۆن دۆلار و 600 هەزار دۆلار

- هەنگوین، 63 ملیۆن دۆلار

ئەو وڵاتانەی لەو سێ مانگەدا زۆرترین بەرهەمە ئاژەڵییەکانی تورکیایان هاوردە کردووە، بریتین لە؛

- عێراق، بە بەهای 92 ملیۆن دۆلار

- رووسیا، بە بەهای 57 ملیۆن دۆلار

- ئیتاڵیا، بە بەهای 39 ملیۆن دۆلار

- ئەڵمانیا، بە بەهای 29 ملیۆن دۆلار

- هۆڵەندا، بە بەهای 28 ملیۆن دۆلار