بەڤیدیۆ.. لە کارگەیەکی پیشەسازی لە ئێران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە کارگەیەکی پیشەسازی لە ئێران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کارگەی بەرهەمهێنانی (ئەلکهوولی پیشەسازی) لە ناوچەی پیشەسازیی "شکووهیە"ی سەر بە شاری قۆم لە ئێران ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەهۆی ئەوەی ئەو کارگەیەی کە ئاگری گرتووە لە ناوچەیەکی پیشەسازییە کە مادە و کەلوپەلی کیمیایی تێدایە، ئەگەری زۆرە ئاگرەکە تەشەنە بکات، بۆیە تیمە فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن.

حەمید کەریمی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی قۆم بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە زۆر گەورە بووە، خێرا هەموو کارگەکەی گرتووەتەوە و بەهۆی بوونی مادە و کەلوپەلی خاو لەناو کارگەکە، کۆنترۆڵی ئاگرەکە ئەستەمە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەتنەوەکە نەزانراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس لە تیمی بەرگریی شارستانی تووشی تەنگەنەفەسی بوون و لەبارەی زیانە داراییەکانیش هێشتا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.