كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە مەخموور داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

ئەمشەو لە سنووری مەخموور تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە کە لە مەخموور تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان بەردەوامە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە گوندی مەحموودییەی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور هێرشیان کردووەتە سەر سوپای عێراق و تا ئێستا رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان بەردەوامە.