فیلمی گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌ لە جه‌ژن نمایش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌ لە جه‌ژن نمایش ده‌كرێت

فیلمی گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی ناوه‌ندی گاڤ بۆ به‌رهه‌مھێنانی كاری ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌مایی كوردی له‌ سلێمانی ، ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و هاوكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان . بڕیاره‌ یه‌كه‌م لە ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ كوردستان تیڤی په‌خش بكرێت .

لوقمان غه‌ریب، سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ مانگی دیسامبه‌ری ساڵی ٢٠١٩وه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌م فیلمه‌ین، فیلمه‌كه‌ له‌ جۆری فیلمی درێژی درامییه‌ و ماوه‌كه‌ی ٩٠ ده‌قیقه‌یه‌ ، چیرۆك و ڕووداوه‌كانی ئاوێته‌ن له‌ نێوان دوو مێژووی جیاوازدا كه‌ بۆ هه‌ردوو ساڵی ١٩٨٨ و ٢٠١٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، تیادا باس له‌ شێنەواری مه‌رگه‌سات و ئازار و ئه‌ندێشه‌ی دوو خانه‌واده‌ی پاشماوه‌ی هه‌ردوو كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات".

گوتیشى: "سیناریۆی فیلمه‌کە به‌ تێگه‌یشتن و جۆرێكی جیاواز بابەتی كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیاباران به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و چیرۆك و بابه‌تێكی نوێ ده‌گێڕێته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ هه‌ڵگری سه‌دان چیرۆكی مه‌رگه‌ساتبار و تراژیدین كه‌ هێشتا به‌داخه‌وه‌ هیچ كام له‌ بواره‌كانی كه‌لتوریی به‌ تایبه‌ت سینه‌ما و چیرۆك و ڕۆمانی كوردی به‌باشی خۆیان له‌قه‌ره‌ی نه‌داوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "له‌ فیلمی "گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌" به‌به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن ئه‌زموون عه‌لی كه‌ریم ، به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی ، ته‌ها داراغایی ، جه‌میل ئه‌حمه‌د و هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناسراو ئاواز ڕه‌حیم ، عومه‌ر عه‌بدوڵلا ، حه‌سه‌ن حه‌مه‌ساڵح ، ئاراز عه‌بدولره‌حمان و شاناز جه‌مال ، سازگار و هونه‌رمه‌ندانی لاو لاوه‌ بێستون ، شێما ڕێبوار و شیراز جه‌لال و كۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی تر".

له‌ باره‌ى وێنه‌گرتنى دیمەنەکانی فیلمی "گوڵه‌كان ناگه‌شێنه‌وه‌" ناوبراو ڕایگه‌یاند: "له‌شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان و ئاوایی ڕێژنه‌ و دێوانه‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان تۆمار كراوه‌ . ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن ستاڤێكی لاوی كورده‌وه‌ كاری ته‌کنیك و پرۆداكشنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ كامێرا و DOP - به‌همه‌ن سه‌لاح ، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر -نڤار لوقمان ، مایكاپ ئارتێست - لارا خه‌بات ، سكرێپ و كلاكێت - شایۆ یاسین ، درۆن و فلای كام - هاوڕێ به‌ختیار ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م - كه‌مال چالاك ، محه‌مه‌د شوان ، مۆنتاژ و مێكساژ - دیار خه‌سره‌و ، ترایله‌ر و پۆسته‌ر - نڤار لوقمان ، پرۆدێسه‌ر - لوقمان غه‌ریب".