هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتە 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتە 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت بڕی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 1-5-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە.

زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئیدارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە هەفتەی رابردوودا، تێکڕای هاوردەی نەوت لە ئەمریکا لە نۆ وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت، پێنج ملیۆن و 728 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، کە لەچاو هەفتەی پێشتر، بڕەکە بەرز بووەتەوە.

هەروەکن ئیدارەکە رایگەیاندووە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لە هەفتەی رابردوودا بۆ ئەمریکا 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، کە بە تێکڕا 34 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، زیادی کردووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 492 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

-  608 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 480 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 294 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 270 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

- 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 169 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا

- 119 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 71 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل