هیندستان.. زیاتر لە 400 هەزار کەس لە 24 کاتژمێردا تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هیندستان.. زیاتر لە 400 هەزار کەس لە 24 کاتژمێردا تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان تووشبوونی زیاتر لە 400 هەزار کەس لە 24 کاتژمێردا بە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 1-5-2021، وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایگەیاندووە: ژمارەی تووشبووان لە وڵاتدا گەیشتە سەرووی 19 ملیۆن کەس.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 401 هەزار و  993 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، کە ژمارەیەکی پێوانەییە و تا ئەمڕۆ لە هیچ وڵاتێک تۆمار نەکرابوو.

هەر لەو 24 کاتژمێرەی رابردوودا، سێ هەزار و 523 تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

تا ئێستا 19 ملیۆن و 164 هەزار و 969 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 211 هەزار و 853 کەس گیانیان لەدەست داوە.