كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری خانەقین دوو شوانكارە ڕفێندران

درەنگانی شەوی رابردوو لە نێوان شاری خانەقین و شارۆچكەی گوڵاڵە لەلایەن تیرۆریستانەوە دوو شوانكارە ڕفێندران و پۆلیسیش دەڵێت هیچ سۆراغێكیان نییە.

فەلاح محەمەد، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گولاڵە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیك گوندی "قایە" لە نێوان شارۆچكەی گوڵاڵە و شاری خانەقین، دوو هاووڵاتیی شوانكارە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون".

گوتیشی: "ئەو شوانكارانە لەكاتی هێنانەوەی ئاژەڵەكانیان، بەرەو شوینێكی نادیار ڕفێنداون و سۆراغیان نییە و هێزەكانی سوپا و پۆلیسیش لە هەوڵدان بۆ ئەوەی چارەنووسیان ئاشكرا بكەن".

ڕاشی گەیاند: "تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1ی5ی2021 ئەو دوو شوانکارەیە هیچ سۆراغێكیان نەبووە".