ئه‌سترازینیکا یه‌ك مليار 560 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌سترازینیکا یه‌ك مليار 560 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە

 کۆمپانیای ئه‌سترازینیکای سویدی- بەریتانی بۆ داوودەرمان، رای گەیاند، لەم مانگانەی سەرەتای ساڵی 2021 دا، بڕی قازانجەکەی بە بەراورد بە هەمان کاتی پار، دوو هێندە بووە.

ئەمڕۆ هەینی (30/ 4/ 2021) کۆمپانیای ئه‌سترازینیکای سویدی- بەریتانی بۆ داوودەرمان، لە راگەیاندراوێکیدا، کە بۆ یەکەمجارە قەبارەی كارەکانی سەبارەت بە پێکوتە ئاشکرا دەکات، قازانجەکەی لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ گەیشتووەتە 1,56 مليار دۆلار.

پێشوەچوونێکی گەورەشی لە فرۆشتنی چارەسەرییە نوێیەکانی راگەیاندووە، بەتایبەت لە بواری جۆره‌كانی شێرپەنجەدا، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی خۆی.

لەوەتەی ئه‌سترازینیکا بەرهەمی پێکوتەی خۆی بە هاوکاریی تاقیگەکانی ئۆکسفۆردی بەریتانی راگەیاندووە، راگەیاندنەکانی رۆژئاوا و ئەورووپا تیشکیان خستووەتە سەر ئەو کۆمپانیایە، کە چەندین گرێبەستی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا کردووە و برۆکسل پێی وایە کە رێزیان ناگرێ.

سەبارەت بە وەرگرتنی بڕی پێکوتەکانیش، بەهۆی ئەو نیشانە لاوەکییانەی بەهۆیەوە دەرکەوتن و بووە هۆی مردنی دەیان کەس، ترسی لای ئاژانسی داوودەرمانی ئەورووپی دروست کرد و هەندێک وڵاتی ئەورووپی بۆ ماوەیەک بەکارهێنانیان راگرت، هەرچی دانیمارکە بە یەکجاری هەڵیپەسارد.