كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هێلیكۆپتەرەكەی ناسا بەسەركەوتوویی یەكەم ئەركی لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجام دا

 

لەم بارەیەوە ناسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایانگەیاندووە كە نیشتنەوەی هێلیكۆپتەری لەسەر هەسارەی مەریخ بە شێوەیەكی سەركەوتووە بووە.

ناسا ئەوەشی خستووەتەڕوو كە تێكڕای فڕینەكەش تەنیا بۆ ماوەی 39.1 چركە بوو و لە چەند هەفتەی داهاتووش چەند فڕینێكی تریش ئەنجامدەدات.

هێلیكۆپتەری ئینجینیویتی زۆر بچووكە و بارستەكەی تەنیا 1.8 كیلۆگرامە، سەركەوتنی ئەم تاقیكردنەوەیە زەمینەسازی دەكات بۆ دیزاینكردن و دروستكردنی هێلیكۆپتەری گەورەتر بۆ بەكارهێنانی لەگەشتەكانی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی پشكنینی خێراتر و زیاتر بۆ سەر ڕووی هەسارەكە، بەتایبەتی كاتێك مرۆڤ لە یەكەم گەشتدا خۆی پێی دەنێتە سەر هەسارەی سوور لەسەرەتا یان ناوەڕاستی ساڵەكانی سییەكانی ئەم سەدەیە.