دێوەزناو.. گوندێک لەناو دڵی چیای شاهۆدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دێوەزناو.. گوندێک لەناو دڵی چیای شاهۆدا

دێوەزناو، گوندێکی جوانی پارێزگای سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە لەسەر رووباری سیروان و شاخی بەرزی شاهۆ هەڵکەوتووە و هەڵەوتە جوگرافی و مێژووە دێرینەکەی ئەم گوندەی کردووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە.

بەپێی دوایین سەرژمێری، ٨٨ خێزان لەم گوندەدا دەژین کە ماڵەکانیان دەکەوێتە نێوان ڕوباری سیروان و چیای شاهۆوە. مێژوونووسان پێیان وایە ناوی گوندەکە بە واتای (گوندێک کە دار گوێزی زۆرە) دێت، هەندێکی دیکەش دەڵێن واتە شوێنێک کە دێو، یان ورچی زۆر لێ ژیاوە.

کەشوهەوای ناوچەکە گەرمە و ماوەی پاییز لە دێوەزناو لە چەند هەفتەیەک تێپەڕ ناکات و دەکرێت بڵێین سەرەڕای ئەوەی ناوچەیەکی شاخاوییە، بەڵام هەرگیز بەفری لێ نابارێت. خەڵکی دێوەزناو بە شیوەزاری هەورامی دەدوێن و کولتووری هەزاران ساڵەی خۆیان پاراستووە.

ئەگەرچی ڕێگای گەیشتن بە دێوەزناو ڕێگایەکی چیایی سەختە، بەڵام بوونی ڕووباری سیروان و دامەزراندنی پیشەسازی بەخێوکردنی ماسی و خۆراکی ئاوی وای کردووە خەڵکی ئەم گوندە بۆ شارەکان کۆچ نەکەن و لەسەر پێگەی باب و باپیرانیان بەردەوام بن.

هاوکات کردنەوەی خانووی گەشتیاری لە نزیک گوندی دێوەزناو بووەتە هۆی ڕاکێشنای ەگشتیارێکی زۆری کورد و ئێرانی و تەنانەت بیانیش بۆ سروشت و ژینگەی ئەم گوندە.