هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2016 ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2016 ده‌كرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دەست بە خەرجكردنی نیوەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2016 دەکرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29/4/2021، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 تەواو بوو، هەفتەی داهاتوو دەسە بە خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 دەکرێت".

ئاشكراشی كرد، پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2016 لە قەزاکان بەرەو تەواوبوونە، بەڵام لە نێو شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی نەدراوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەش کرد: "بەراورد به‌ ساڵه‌كانى 2014 و 2015، پاره‌ى زۆرترین جووتیار کەوتووه‌تە ساڵی 2016، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکەیان به سایلۆ، پارەکەیان بۆ خەرج دەکرێت و مامەڵەکانیش زۆرن".

بڕى پارەكه‌ی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016، 65 ملیار و 779 ملیار دینارە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕوونیشی کردەوە: "دواکەوتنی خەرجکردنی پارەکە بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە، کارەکە لە ڕووی ژمێریاریی قورس و ئاڵۆز بوو، هه‌روه‌ها دابەشبوونی ڕێژەی تێدایە و چەکەکانیش زۆرن، بۆیه دواکەوت".

دوای چەند ساڵێك له‌ ڕاگرتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ى جووتیارانی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌، دوا جار حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا نیوەی پارەكە، كه‌ 268 ملیار دیناره‌، خەرج بكات.

پێشتر فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، كه‌ لە هەوڵی ئەوەدان نیوەی پارەكەی تریش خەرج بكرێت.