ئەمریکا بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پزیشکی بۆ هیندستان دەنێرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پزیشکی بۆ هیندستان دەنێرێت

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) لە بەیاننامەیەکدا هاوکاریکردنی خێرای هیندستان بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، رادەگەیەنێت.

هاوکارییەکەی ئەمریکا بریتییە لە هاوکاریی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە رۆژانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵک لە هیندستان، تووشی دەبن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاوکارییە پزیشکییەکانی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 29-4-2021 (ئەمڕۆ) دەگەنە هیندستان و لە یەک هەزار بوتڵی ئۆکسجین، 15 ملیۆن دەمامکی جۆری N95 و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرای تایبەت بە کۆرۆنا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، رۆژانە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوونە، کە لە توانای تەندروستیی ئەو وڵاتە چووەتە دەرەوە.

تا ئێستا 18 ملیۆن و 376 هەزار و 524 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 204 هەزار و 832 کەس گیانیان لەدەست داوە.