سعودیە هەشت قوتابخانەی تورکی دادەخات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سعودیە هەشت قوتابخانەی تورکی دادەخات

دەسەڵاتدارانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە  هەشت قوتابخانەی تورکی لە وڵاتەکەیان، دادەخەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکی، قوتابخانەکان لە شارەکانی ریاز، جدە، تەبووک، دەمام، تائیف، ئەبها، مەککە و مەدینەن و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی خوێندنی 2020-2021، دابخرێن.

هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی سعودیە بە نووسراو بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکانی لە بڕیاری داخستن، ئاگادار کردووەتەوە.