ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 150 ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 150 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 150 ملیۆن و 303 هەزار و 334 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، تورکیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 124 ملیۆن و 196 هەزار و 154 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 166 هەزار 94 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.