كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری گەرمیان کۆمەڵێک تەقەمەنی دۆزرانەوە  

ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی "حەوشكوڕو"ی سنووری شارۆچكەی قۆرەتووی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، كۆمەڵێک تەقەمەنی دۆزراونەتەوە و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی گەرمیانەوە بۆ شوێنی ئەمن گوازراونەتەوە.

ئاكۆ محەمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین/گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی4ی2021  لە گوندی حەوشکوڕو"ی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، ١٥ پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە لایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ گەرمیانەوە هەڵگیرانەوە و بۆ شوێنی سەلامەت گوازرانەوە".

گوتیشی: "ئەو تەقەمەنییانە لە چەند شوێنێكی نزیكی گوندی "حەوشكوڕو"ی سەر بە شارۆچكەی  قۆرەتوو لە لایەن دانیشتوانی گوندەكەوە دۆزرانەوتەوە و بەڕێوەبەراتیی کاروبارای مینیان لێ ئاگادار کردووەتەوە".