ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 200 هەزار کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 200 هەزار کەس

ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە 200 هەزار کەس و ئەو وڵاتەدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە ژمارەی تووشبووان تۆمار کردووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، رۆژانە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا بوونە، کە لە توانای تەندروستیی ئەو وڵاتە چووەتە دەرەوە.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 360 هەزار و 960 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، سێ هەزار و 293 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە، کە زۆرترین ژمارەی رۆژانەی تووشبوون و مردنە لەسەر ئاستی جیهان.

تا ئێستا 18 ملیۆن و 7 هەزار و 10 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 201 هەزار و 246 کەس گیانیان لەدەست داوە.