محەمەد بن سەلمان: کێشەمان لەگەڵ ئێران پشتگیریکردنیەتی لە گرووپە چەکدارییەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

محەمەد بن سەلمان: کێشەمان لەگەڵ ئێران پشتگیریکردنیەتی لە گرووپە چەکدارییەکان

شازادەی جێنشینی سعودیە رایدەگەیەنێت، کێشەی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتگیریکردنی ئەو وڵاتەیە لە گرووپە لەیاسا دەرچووەکان.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە: سعودیە ئێرانێکی پێشکەوتووی دەوێ، ”نامانەوێ بارودۆخی ئێران تێک بچێت، چونکە بەرژەوەندیمان لە ئێران هەیە و ئەوانیش بەرژەوەندییان لە سعودیە هەیە“.

محەمەد بن سەلمان هەروەها رایگەیاندووە: ئێران وڵاتێکی دراوسێی سعودیەیە، ”دەمانەوێ پەیوەندیی باشمان لەگەڵی هەبێت“.

شازادەی جێنشینی سعودیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کێشەی سعودیە لەگەڵ ئێران ”هەڵسوکەتی نەرێنیی ئێرانە لە پرسەکانی بەرنامەی چەکی ناوکی و مووشەکی دوورمەودا و پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارییە لە یاسا دەرچووەکان“.