وێنە.. سروشت و گژوگیای بەهاریی بناری چیای هەڵگورد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنە.. سروشت و گژوگیای بەهاریی بناری چیای هەڵگورد

چیای هەڵگورد بەرزترین لوتکە چیای عێراق و هەرێمی کوردستانە، کە 3 هەزار و 607 مەتر لە ئاست دەریا بەرزە و دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان، بە دووریی 174 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر.

بەهۆی کویستان و ساردیی ناوچەکە، لە هەر چوار وەرزەکانی ساڵدا بەفری لێ دەمێنێتەوە و سروشتێکی جوان و ناوازەی هەیە، بەشێوەیەکی بەردەوام و بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، گەشتیاران و هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران و کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری و گوڵە شلێر و مێلاق روو لە ناوچەکە دەکەن.