بیتكوین و دراوە ئەلیكترۆنییەكان زیانێكی گەورەیان پێدەگات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بیتكوین و دراوە ئەلیكترۆنییەكان زیانێكی گەورەیان پێدەگات

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان بە رێژەیەكی زۆر دابەزین و تێكرای ئەو زیانانەی بەر وەبەرهێنەرە جیهانییەكان كەوتوون گەیشتووەتە 200 ملیار دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی راپۆرتێكی (سكای نیوز)، هۆكاری دابەزینی دراوە ئەلیكترۆنییەكان بە هۆی پرۆژە یاسایەكی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكایە كە بە نیازە باج لەسەر ئەو وەبەرهێنانە دابنێ كە لە بواری دراوی ئەلیكترۆنیدا كار دەكەن، بەڵام هەندێك لە شارەزایانی ئابووری پێیانوایە هۆكاری دابەزینی بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان، ڕاگرتنی مامەڵەی ئەو دراوانەیە لەلایەن وڵاتانی توركیا و هیندستانەوە.

جێی باسە بە هۆی دابەزینی بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان دراوی بتكوین زۆرترین زیانی پێكەوتووە، پێشتر نرخی یەك بتكوین سەرووی 60 هەزار دۆلاری ئەمریكی بوو، بەڵام رۆژی هەینی ڕابردوو بەهای دراوەكە دابەزی بۆ 47 هەزار دۆلاری ئەمریكی.