لێژنەی قەیرانەکان: کارەساتێکی تەندروستی لە عێراق روو دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لێژنەی قەیرانەکان: کارەساتێکی تەندروستی لە عێراق روو دەدات

لێژنەی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی لە روودانی کارەساتێکی تەندروستی لە عێراق، دەدات.

جەواد موسەوی، بڕیاردەری لێژنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی مەترسیدارترین جۆری پەتای کۆرۆنایە و ”زۆر نزیکە لە گەیشتن بە عێراق“.

جەواد موسەوی هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرۆنای هیندی بگاتە عێراق ئەوا کارەساتێکی تەندروستی لە عێراق روو دەدات و داوای کردووە بۆ ماوەی یەک مانگ دەروازە سنوورییەکان بەڕووی هاووڵاتییانی هیندستان دابخات.