وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوە لەبارەی ”کۆبوونەوەی زەریف و ئەمریکییەکان“ دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوە لەبارەی ”کۆبوونەوەی زەریف و ئەمریکییەکان“ دەدات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی کۆبوونەوەی زەریف و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-4-2021، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی کردووەتەوە محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەمریکییەکان کردبێت.

ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی لە زاری سەعید خەتیبزادە بڵاوی کردووەتەوە، کە ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری CIA، چەند رۆژێک بەر لە سەردانەکەی زەریف بۆ بەغدا، لە بەغدا بووە و عێراقی بەجێ هێشتووە.

بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا لەگەڵ ویلیام بیرنز کۆبووەتەوە.

سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 26-4-2021، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.