كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆ پێدانی ڤاكسین وەزارەتی تەندروستی پێشینه‌ به‌ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌دا

وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  لە پێدانی ڤاكسین پێشینە دەدات بە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی.
وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکدا کە لە 26/4/2021 دەرچووە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) كەوتووە، لە پێدانی ڤاكسین بە پزیشكان و كارمەندانی  تەندروستی، هەرحەوت بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە بڕیارێك ئاگادار كردۆتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە" جەخت دەكەینەوە  پزیشكان و كارمەندانی  تەندروستی لە نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكە تەندروستییەكان لە ریزی پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین".
وەزارەتی تەندروستی داوای لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی كردووە، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لە لایەن پزیشكان و كارمەندانی  تەندروستی، لەگەڵ رەچاوكردنی سیستەمی تۆماركردن و دابەشكردن.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: "نووسراوەکە بۆ ئەوەیە ئەوە دووپاتی بكەینەوە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی  لە پێدانی ڤاكسین پێشینەیان هەیە، چونكە ئەوان لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنان".

No description available.