شەش ملیار دینار بەسەر جووتیارانی دهۆک دابەش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەش ملیار دینار بەسەر جووتیارانی دهۆک دابەش دەکرێت

شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2020 بەسەر جووتیارانی پارێزگای دھۆک دابەش دەکرێت.

نازم محەمەد عەلی، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی پارێزگای دھۆک، رایگەیاندووە: حکوومەتی عێراق شەش ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2020ی جووتیارانی پارێزگای دهۆکی رەوانەی بانکی داسنیا لە شارەکە، کردووە.

نازم محەمەد عەلی لە لێدوانەکەیدا، کە بۆ (کوردستان 24)ی داوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 27-4-2021 دەست بە دابەشکردنی پارەکە، بەسەر جووتیارانی دهۆک دەکرێت.

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی پارێزگای دھۆک هەروەها رایگەیاندووە: جگە لەو شەش ملیارە، حکوومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی شەش ملیاری دیکەشی داوە و چاوەرێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داھاتودا ئەو بڕە پارەیەش بگاتە بانکەکانی دھۆک.