كتێبی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رۆڵیان له‌ پاكوبێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن بڵاو كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رۆڵیان له‌ پاكوبێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن بڵاو كرایه‌وه‌

 كتێبى ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رۆڵیان له‌ پاكوبێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكارییه‌ و له‌ نووسینی دكتۆر رزگار عه‌بدال مه‌حمووده‌  و‌ باس له‌ قۆناغه‌كانى هه‌ڵبژاردن و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى پاكىی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، بڵاو كرایه‌وه‌.

دكتۆر رزگار عه‌بدال مه‌حموود، نووسه‌رى كتێب به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارییه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى له‌به‌ر ڕۆشنایی دوایین یاساكانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق و یاساى نۆێى هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و تونس نووسراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شى خسه‌ ڕوو: ئه‌م كتێبه‌ تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پاكوبێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ر قۆناغێكدا شی كردووه‌ته‌وه‌ و رۆڵی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردنێك كه‌ رێژه‌یه‌كی گونجاوی له‌ پاكوبێگه‌ردیی هه‌ڵبژاردن خستووه‌ته‌ به‌ر‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد.

نووسه‌ر وڵاتی تونسی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی بكات به‌ عیراق، كه‌ یه‌كه‌مین كتێبه‌ به‌م شێوه‌‌ قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ تونس وعیراق بخاته‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستنیشانی خاڵه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ده‌كات و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ پێشنیاز ده‌كات.

گوتیشى: ئه‌م كتێبه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانه‌ گشتییه‌كان ژماره‌ی سپاردنی (323)ـی  بۆ دانراوه‌ و‌ له‌ (423)لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌.