دانەگاز و نەوتی هیلال درێژە بە پرۆژەی فرەوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆر دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دانەگاز و نەوتی هیلال درێژە بە پرۆژەی فرەوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆر دەدەن

ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو كۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلال ڕایانگەیاند كە درێژە بە پرۆژەی فرەوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆری هەرێمی كوردستان دەدەن.

كۆمپانیای دانەگاز و كۆمپانیای نەوتی هیلالی هاوبەشی ئاشكرایان كرد كە بە تەواوی دەستیان داوەتەوە پرۆژەی فرەوانكردنی كێڵگەی كۆرۆمۆر و بە بڕی 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.

بەپێی پرۆژەی فرەوانكردنەكە، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆدا بە ڕێژەی 57% بەرز دەكەنەوە.

کۆمپانیای دانەگاز لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لەژێر ناوی "پێرل پێترۆلیۆم" لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی هیلالی هاوبەشیاندا، سەرپەرشتی پڕۆژەی فراوانکردنی KM250 دەکەن، کە پێویستی بە 600 ملیۆن دۆلارە، ئامانجی فراوانكردنەكەش زیادكردنی 250 ملیۆن پێ سێجای گازە لە ڕۆژێكدا بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

جێی باسە كۆمپانیاكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ماوەیەک کارەکانی پرۆژەی فراوانكردنەكەیان وەستاندبوو.

دانەگاز هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئێستا كۆمپانیاكەیان گاز بۆ زیاتر لە 80%ی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەكەن و ڕۆژانە لە وێستگەی کۆرمۆردا بڕی 440 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەم دێنن.